
سەبارەت بە من
من کەسێکم بە بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ڕۆژنامەنووسی و ساڵانێک ئەزموون لە گەشەپێدانی کەسایەتی و هاوکاریکردنی کەسانی تردا. لە منداڵییەوە پرسیارێک مێشکمی سەرقاڵ کردووە: بۆچی مرۆڤ دوو دەستی هەیە؟ بێگومان دەستێکیان بۆ ئەوەیە خۆتی پێ بگریتەوە، و دەستەکەی تریشیان بۆ ئەوەیە درێژی بکەیت بۆ کەسانی تر و لە قەیران، ئازار و نەخۆشی دووریان بخەیتەوە. زانیاری و بڕوانامە گرنگن، بەڵام ئەزموونی کەسی گرنگترە. لە هەردووکیان گرنگتر ئەوەیە ئەم ڕووناکییە بڵاو بکەیتەوە تا ڕێگەی کەسانی تر ڕۆشن بکەیتەوە بۆ ئەوەی بەرەو ئاراستەی ڕاست ڕێنمایییان بکەیت. کات وەک بەنرخترین سەرمایە؛ لە ژیانی ئێمەدا کات بەنرخترین شتێکە کە هەمانە. بەهای ڕاستەقینەی ژیانمان لە هۆشیارییەکەماندایە بۆ هەر ساتێکی لەم ٢٤ کاتژمێرەی ڕۆژدا. هەرچەندە هۆشیاریمان قووڵتر بێت، وریاتر بین، ئەوەندە زیاتر بە ڕاستەقینەیی دەژین. لەبەر ئەوە، تەمەن ئەم ئەزموونە قووڵەیە، نەک تەنیا ژمارەیەک. چیرۆکی من،... کاتێک ژمارەکانی تەمەن هەڵدەکشێ، نەخۆشی و سستیەکەکان بەرۆکمان دەگرن، جگەلەوەش (ئیفلیجی منداڵ)یش کە لە منداڵییەوە لەگەڵمدا بوو، باشتر نەبوون بەڵکو خراپتر بوون. پزیشکان، دەرمانان و چارەسەرەکان ئارامگریت تەواو دەکەن و شەکەتتر و شکاوترت دەکەن – بەتایبەت کاتێک سەرجەم ئیرادە و هێزی خۆت ڕادەستی دەرمانەکان دەکەیت. نەخێر، ئەمە هەرگیز سەرناگرێت. ئێمە دەبێت لانی کەم ٥٠٪ – تەنانەت لە خراپترین دۆخیشدا – بڕوامان بە تواناکانی خۆمان هەبێت کە بێسنوورن و هەموویان لە ناوەوە سەرهەڵدەدەن. دەىێ ئەم وزەیە وەکو بورکان بهێنرێنە دەرەوە و لە واقیعدا نیشانی بدەین کە ئێمە بە ڕاستی شایستەی ژیانین. ڕێگەی بەرەو تەندروستی،... یۆگا، وەرزش، تێڕامان (مێدیتەیشن)، خۆراکی تەندروست و بیرکردنەوەی تەندروست – ئەمەنە ڕێگە ڕیشەیییەکانن بۆ ژیانێکی بەشکۆ. دەکرێت مرۆڤ نەگاتە ئەوەی چاوەڕوانی دەکات، بەڵام دەتوانێت لانی کەم کەمێک زیاتر بێت لەوەی کە هەیە. ئەرکی من : لێرەدا هەم ڕێنمایی و هەم ناوەڕۆکی بەسوودتان پێشکەش دەکەم. هەر شتێک خۆم ئەزموونی بکەم، بە بەرپرسیارێتیی خۆمی دەزانم کە بۆ ئێوەشی بگوازمەوە. وەک پشتیوانییەک بۆ کارەکەم، لێرەدا بەستەری ئەمازۆن دادەنێم بۆ هەموو ئەو شتانەی بۆ ژیانێکی تەندروست پێویستتانە کە من بڵاوی دەکەمەوە – لە یۆگاوە بگرە تا وەرزش و کتێب و پێداویستییەکانی تری یۆگا و وەرزش. ڕێژەیەکی کەم (پاداشت) دەبێتە قازانج بۆ من. بە سوپاسەوە بۆ بەشداری و مرۆڤدۆستیتان، هیواکانم بۆ ژیانێکی ئارام و بەختەوەرە بۆ ئێوە. (ئەم لاپەڕەیە بەستەری هاوبەشی (Affiliate) ئەمازۆن لەخۆ دەگرێت. بۆ کڕینەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرانەوە، من بڕە پارەیەکی کەم/کۆمیسیۆن وەردەگرم بە بێ هیچ تێچوویەکی زیاتر بۆ ئێوە)
